ناتۆ و ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و تورکیا کۆدەبنەوە

خلوسى ئاكار و غانمى .. ئەرشیف

(سبەی):

بڕیارە رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ باڵای‌ ئه‌منیی‌ به‌ به‌شداریی‌ ناتۆ و ئه‌مەریكا و توركیا و عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ خوڵوسی‌ ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا و ژه‌نه‌راڵ كیرتیس سكاپارۆتی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ناتۆ له‌ ئه‌وروپا و ژه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ی‌ ناوه‌ندیی هێزه‌كانی‌ ئه‌مەریكا و فه‌ریق عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق كۆده‌بنه‌وه‌.

ئاماژەى بەوەکردوە؛ مه‌به‌ستی‌ کۆبونوەکە تاوتوێكردنی‌ پرسه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌یە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە