(سبەی):
بۆ ده‌ڕبرینی هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، سەبارەت به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، له شاری ئیستا‌نبوڵی توركیا كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ئەنجامدرا.
پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كان، له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامیی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ره‌وایه‌تیدانه به داگیركردنی قودس و داوای كرد؛ “ترەمپ ئه‌و هه‌وڵه رابگیرێت”.
كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه (57) ئه‌ندامی هه‌یه، به گه‌وره‌ترین وه‌ڵامی هاوبه‌شی جیهانی ئیسلامی داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
لە راگەیەندراوی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی‌دا؛ بانگهێشتی هەمو جیهانیان کرد بۆ ئەوەی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسێنن.