(سبەی):
ژمارەیەک مامۆستا به‌نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و كۆیه، گردبونەوە و یاداشتێكی پێنج خاڵیان ئاراسته‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد له هه‌ولێر.
مامۆستایان داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كان راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران و مامۆستایان هه‌یه.
هۆشداریی ئەوەیان دایە نەتەوەیەکگرتوەکان کە؛ كه‌رتی په‌روه‌رده له‌به‌رده‌م داڕوخاندایه‌وه ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان له دۆخێكی سه‌ختدایه.
ئاکۆ جەمال، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی و بەشداربوی چالاکییەکە، راگەیاند: دواین رێگای خۆمان تاقیدەکەینەوە بۆ ئەوەی بە دەنگ خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە بێن و لە قەیرانێکی مرۆیی گەورەتر رزگارمان بکەن.