نۆیه‌مین خولی‌ گفتوگۆ دارایی‌ ‌و ئابورییه‌كانی‌ به‌ریتانیا ‌و چین كۆتاییهات

(سبه‌ی‌):

نۆیه‌مین خولی‌ گفتوگۆ دارایی‌ ‌و ئابورییه‌كانی‌ به‌ریتانیا ‌و چین كۆتاییهات ‌و هه‌ردولا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریی‌ ‌و داراییه‌كانیان.

ما كای‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ چین ئاشكرایكرد، هه‌ردولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌بواری‌ وزه‌ی‌ پاك ‌و دروستكردنی‌ رێگای‌ شه‌مه‌نده‌ر‌و بواری‌ ئه‌تۆمی‌.

وه‌زیری‌ دارایی به‌ریتانیاش كۆمپانیا چینیه‌كانی‌ دڵنیا كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دوای‌ جیابونه‌وه‌ی‌ له‌نده‌نیش له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، وه‌كو ئێستا ده‌توانن درێژه‌ به‌كاره‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بده‌ن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە