(سبەی):
راوێژکار نه‌مسا داوا ده‌كات گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رابگیرێت، چونکە ئەو وڵاتە لەنێو یەکێتییەکەدا جێگەی نابێتەوە.
سباستیان كۆرتس راوێژکاری نه‌مسا له لێدوانی‌َكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند؛ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات، نابێت یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌ماشاكار و ده‌سته‌وه‌ستان بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا.
جەختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئەگەر حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وام بێت له‌و پێشێلكاری و سیاسه‌تانه‌ی ئێستای، بە دڵنیاییەوە لە یه‌كێتی ئه‌وروپادا جێگای نابێته‌وه و پێویسته گفتوگۆكانی ئه‌ندامبونی ئەو وڵاتە له یه‌كێتییه‌كه رابگیرێت.
دوای هەوڵی کودەتای (16)ی تەموز لە تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە دەیان هەزار هاوڵاتیی لە چین و توێژە جیاوازەکانی بە بیانوی پەیوەندیی لەگەڵ گروپە تیرۆریستی و تێکدەرەکانەوە دەستگیر کرد و رەوانەی زیندانەکانی کردن و ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی و بە تایبەت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەو لێدوانەی رواێژکاری نەمسا لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌بیانوی ئه‌منیی، دو هه‌زار و (756)كارمه‌ندیان له ناوه‌ندی كاری داموده‌زگا حكومییه‌كان دەرکرد.
له‌ناو ده‌ركراوه‌كاندا مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگا جیاجیاكانی حكومه‌ت و سه‌ربازی سوپا هه‌یه تۆمەتی په‌یوه‌ندیان به‌و گروپانه‌وه خراوەتە پاڵ كه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیان.