(سبەی):
بڕیاردرابو رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر داوای رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆ رۆژی 12ی كانونی دوه‌می ساڵی دواخرا.
رێبوارتاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگەیاند؛ به‌هۆی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و دروستنه‌بونی كۆده‌نگییه‌وه له‌نێوان ئه‌ندامان، داواكه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە بۆ رۆژی (12)ی كانونی دوه‌می ساڵی داهاتو دواخستوه.
پێشتر رێبوار تاڵه‌بانی داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد، رۆژی سێشه‌ممه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی كه‌ركوك دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) رێبوار تاڵه‌بانی له به‌رامبه‌ر ئاماده‌بونی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه، داوای كردوه ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته ناو شاره‌كه، ببرێنه‌وه ده‌ره‌وه.