یەکگرتو تا (15)ی مانگی داهاتو مۆڵەت دەداتە حکومەت

(سبەی):

یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بڕیاری دا لە ئێستادا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکشێتەوە و ماوەی (15) رۆژ مۆڵەتی دایە حکومەت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هادی عەلی وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە یەکگرتو لە حکومەت ناکشێتەوە و مۆڵەتێک تا (15)ی کانونی دوەمی داهاتو دەدەنە حکومەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

وتیشی: لەدوای ئەو مۆڵەتە یەکگرتو بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات لەبارەی کشانەوە یان نەکشانەوە لە حکومەتی هەرێم.

هادی عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە مەرجی سەرەکی یەکگرتو بریتییە لە پێکهێنانی لیژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچون لە روداوەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و هەروەها حکومەت وەڵامی داوای رەوای خۆپیشاندەران بداتەوە لەگەڵ دابەشکردنی موچەدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە