(سبەی):
دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق ئاشکرای دەکات؛ داعش زیانی زیاتر لە (47) ترلیۆن دیناری بە عێراق گەیاندوە.
زیا عه‌واد سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراق به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پلاندانان لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له زیانه‌كانی داعش پێكهێناوه، لەگەڵئەوەی وه‌زیرارەتی پلاندانان زیانەکانی داعشی بە (47) ترلیۆن دینار خەمڵاندوە و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له به‌رزبونه‌وه‌دایه چونكه زیانی كه‌رتی نیشته‌جێبون و كه‌رتی تایبه‌تی تێدا نییه.
ئاماژەی بەوەکرد؛ ده‌زگای ئامار راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی روپێوی زیانه‌كانی ئه‌و ناوچانه بكات كه به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه، هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن داعشیه‌وه داگیركران، ده‌زگای ئاماریش لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و مه‌یدانی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ناوچه زیانمه‌نده‌كان به رێگای زانستی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات، ئه‌نجامی لیژنه‌كانیش له راپۆرتێكی فراواندا ده‌خرێته‌ڕو له‌میانی كۆنگره‌ی وڵاته به‌خشه‌ره‌كان له كوه‌یت.
زیا عەواد وتیشی :”وه‌زیری پلاندانان پێیڕاگەیاندوین كه (47) تریلیۆن دینار به‌های زیانه‌كانه له‌و حه‌وت پارێزگایەی کە داعش دەستی پێگەیشتوە، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له زیادبوندایه، چونكه زۆر كه‌رتی ئابوری وه‌ك كه‌رتی نیشته‌جێبون و كه‌رتی تایبه‌ت ئێستا لێكۆڵینه‌وه له زیانه‌كانیان ده‌كرێت”.