(سبەی):
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بە بۆنەی ساڵی نوێوە هۆشداریی دەدات له ئه‌گه‌ریی قبوڵبونه‌وه‌ی ململانێكان له‌ساڵی (2018)دا.
له لێدوانێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ، گۆتێرێس ئاماژه‌ی دا به زیادبونی نیگه‌رانی وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به پرسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و زیادبونی نایه‌كسانی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و كێشه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه ده‌ستبه‌كار بوم، داوامكرد (2017)ببێته ساڵی ئاشتی، بەڵام به‌داخه‌وه روداوه‌كانی جیهان به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌وه بو.
وتیشی: به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی (2018)، داوا ناكه‌م، به‌ڵكو هۆشیاریی ده‌ده‌م له باره‌ی جیهانه‌وه، چونکە ململانێكان قوڵ بونه‌ته‌وه و مه‌ترسیی نوێ سه‌ریانهه‌ڵداوه، نیگه‌رانییه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر زیادیان كردوه له دوای ته‌واوبونی جه‌نگی سارده‌وه، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا زۆر خێراترن له ئێمه، نایه‌كسانی له زیادبوندایه و پێشێلكاریی ترسناكی مافه‌كانی مرۆڤ به‌چاوی خۆمان ده‌بینین، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و رقلێبونه‌وه له بیانییه‌كان له‌زیادبوندایه له كاتێكدا ساڵی (2018) ده‌ست پێده‌كه‌ین، داوای یه‌كێتی ده‌كه‌م.