کونسوڵخانەی ئێران: مەرزی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان دەکرێنەوە

دەست پێکردنەوەی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان 2/1/2018

(سبەی):

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئاشکرای کرد: هەردو مەرز و دەوازەی سنوریی پەوێزخان و حاجی ئۆمەران دەکرێنەوە.

لە راگەیەندراێکدا کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: داخستنی دەروازە سنورییەکان بەڕوی هەرێمی کوردستاندا لەسەر داوای فەرمی حکومەتی عێراق بوە و لە ئەمڕۆ سێشەممەوە هەردو دەوازەی تەمەرچیان (حاجی ئۆمەران) لە پیرانشار و پەروێزخان لە قەسری شیرین لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەکرێنەوە.

ئارام سایەخان وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان رایگەیاند: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ئاگاداریان کردوینەتەوە کە مەرزەکە بەڕوی هاتوچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەکرێتەوە.

هاوکات مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری مەرزی گومرگی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: سەعات (11)ی پسشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەروازەکە کراوەتەوە و لە ئێستادا جموجوڵی بازرگانی دەستی پێکردوەتەوە، هاوڵاتیان دەتوانن گەشت بکەن.

وتیشی: لە ئێستادا بەفرێکی زۆر باریوە بەهۆیەوە رێگاکان تۆزێک سەختە بۆ هاتوچۆ، لەئێستادا تیمەکانی پاککردنەوە خەریکی پاککردنەوەی رێگاکەن.

دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەوێتە سنوری باڵەکایەتی و لەساڵی (2008)ەوە بەفەرمی کراوەتە نێودەوڵەتیی و تاکە رێگای بەستنەوەی هەولێرە بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران، دەروازەی پەورێزخانیش دەکەوێتە سنوری ئیدارەی گەرمیان و زیاتر لە (900) بازرگان لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە کاری بازرگانی دەکەن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە