(سبەی):
داخستنی هەردو مەرزی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بەروی هەرێمدا، لەماوەی نزیکەی سێ مانگدا زیانی زیاتر له (100) ملیۆن دۆلاری بە هەرێم گەیاندوە، ئه‌و بڕیاره‌ش به قازانجی توركیا شكاوه‌ته‌وه.
هەرچەندە ئەمڕۆ سێشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی به‌ڕوی بازرگانان و هاوڵاتیاندا كرده‌وه، بەڵام لەماوەی داخستنیدا زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان کەوت.
داخستنی هه‌ردو مه‌رزی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگ زیانی زیاتر له (100) ملیۆن دۆلاری به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند و زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتریش زیانی به ئێران گه‌یاندوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان داخستنی مه‌رزه‌كان به قازانجی توركیا شكاوه‌ته‌وه و به‌شێك له‌و بازرگانانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی ئێران هه‌بوه دوای داخستنه‌كه رویان له توركیا كردوه.
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌وتوه، نزیكه‌ی (5) هه‌زار بازرگان و شۆفێری بارهه‌ڵگر و كرێكار له هه‌ردو مه‌رزی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران كار ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه، ئه‌وه جگه له وه‌ی له دیوی قه‌سری شیرین و پیرانشاریش هه‌زاران كه‌س به هۆی داخستنی مه‌رزه‌كانه‌وه بێكاربون و كۆمپانیا‌و كارگه‌كانی ئێرانیش زیانی ده‌یان ملیۆن دۆلاریان به‌ركه‌وتوه.
رۆژی (14) تشرینی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران داخران و دوای نزیكه‌ی دو هه‌فته مه‌رزی باشماخ كرایه‌وه، له دوای تێپه‌ڕبونی (79) رۆژ، ئەمڕۆ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانیش به‌روی بازرگانان و هاوڵاتیاندا كرانه‌وه.