(سبەی):
به‌هۆی بایكۆتكردنی نوێنه‌رانی كورد، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیسابی یاسایی ته‌واونه‌كردو به‌و هۆیه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ینێ دواخرا و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: بڕیاردرا پرۆژه یاسای بودجه نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه تا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت.
نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كرد به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی (2018)ی عێراقه‌وه.
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی كورد له دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی نیسابی یاسایی ته‌واو بكات، به‌وهۆیه‌وه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ناچاری دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخست.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی (2018)دا چاره‌سه‌ر بكرێت، پرۆژه یاساكه له ئه‌جێنداری كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لاببرێت.
لای خۆیشییەوە مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی داراییدا بڕیاردرا پرۆژه یاسای بودجه نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.
هاوکات جگه له پرسی بودجه، بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگهێشت بكرێت بۆ تاوتوێكردنی پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.