(سبەی)
ماوه‌ی چوار مانگه خه‌رجكردنی سلفه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڵێنده‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه راگیراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرۆژه‌كان دروست كردوه.
میران كامیل وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: لیستی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم كردوه و چاوه‌ڕێن لیسته‌كه بچێته وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ست به‌خه‌رجكردنی سلفه‌ی به‌ڵێنده‌ران بكرێته‌وه، كه مانگانه بڕه‌كه‌ی (10) ملیار دیناره به هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
رایگەیاند: ماوەی چوار مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکومەتەوە هیچ پارەیەک وەک پێشینەی پرۆژەکانی بەڵێندەران خەرج نەکراوە و ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر بەڕێوەچونی پرۆژەکان هەیە، کە بەشێکی زۆریان راگیراون.