(سبەی):
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مەریكی بڵاوی دەکاتەوە، ركابه‌ریی و ململانێی نێوان ئه‌مەریكا و روسیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی دەستی پێکردوەتەوە.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، متمانه‌ی پێشوی نێوان ئه‌مەریكا و روسیا له‌باره‌ی راگرتنی كێبڕكێی خۆپڕچه‌ككردن نه‌ماوه و هه‌ردولا ده‌ستیانكردوه‌ته‌وه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی پێشكه‌وتو.
رۆژنامه‌كه له‌وباره‌یه‌وه باسی له‌و رێككه‌وتنه كردوه كه به‌ر له (30) ساڵ له‌نێوان ئه‌مەریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشودا كراوه بۆ له‌ناوبردنی موشه‌كه بالیستییه مه‌ودا كورت و مام ناوه‌نده‌كان و راگرتنی ركابه‌ریی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی و خۆپڕچه‌ككردن.