عێراق گومرگی لەسەر بەرهەمی هەرێم داناوە

(سبەى):

 

لەدواى ئەنجامدانى ریفراندۆمەوە، حکومەتى عێراق گومرگی لەسەر بەرهەمی ناوخۆیى هەرێم داناوە و بەوهۆیەشەوە ئاڵوگۆرى بازرگانى لەنێوان هەردولادلا کەمیکردوە.

بەهۆی دانانی گومرگ لە سەر بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێم لە لایەن حكومەتی عێراقەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی (50%)كەمیكردوە، زیادكردنی باج و رسومات و كرێی كارەبا و سوتەمەنیش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە چەندین كێشەی بۆ كەرتی پیشەسازی دروستكردوە و نزیكەی هەزار كارگە لە هەرێم كێشە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان دروست بوە.

سەرەڕای قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان و خەرجنەكردنی سلفەی بەڵێندەران كە زیانی گەورەی بە كەرتی پیشەسازی هەرێم گەیاند، هاوكات زیادكرنی باج و رسومات و كرێی كارەبا و سوتەمەنی بەشێكی تری ئەو كێشانەن كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە ساڵی (2017)دا بۆ كەرتی پیشەسازی و بازرگانی دروست كرا، لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمیشەوە بەغدا گومرگی لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێم داناوە و ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر ساغكردنەوەی ئەو بەرهەمانە لە باشور و ناوەڕاستی عێراق دروستكردوە.

بەپێی ئامارەكان؛ نزیكەی هەزار كارگەی گەورە و بچوك و مامناوەند لە هەرێمی كوردستان لەكاردان و بەهۆی ئەو كارگانەوە هەلی كار بۆ زیاتر لە (20) هەزار كەس رەخساوە، بەشێك لەكارگە گەورەكانی وەك چیمەنتۆ و ئاسن لە (30%) بەرهەمەكانیان لەناوخۆ ساغدەكەنەوە و لە (70%)ى بەرهەمەكانیان هەناردەی شارەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە