(سبەى):
به‌هۆی دانانی ژماره‌یه‌ك باجی نوێ و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و زۆربونی بێكارییەوە هه‌زاران هاوڵاتی تونس له (10) شار و شارۆچكه دژی حكومه‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئەوەدەخەنەڕو کە خۆپیشانده‌ران هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ردباران ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منیه‌كانیش گازی فرمسێكڕێژ به‌كارده‌هێنن بۆ بڵاوه‌پێكردنیان و کپکردنەوەى ناڕزایەتى خۆپیشاندەرانى ناڕازى، ئاماژە بەوەشکراوە خۆپیشانده‌رێك له شاری ته‌بریه كوژراوه و پێنج خۆپیشانده‌ریش برینداربون.
دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان لەو وڵاتە دواى ئەوە دێت؛ لە بودجه‌ی ساڵی (2018)ی تونس ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل باجیان خراوه‌ته سه‌ر یان باجه‌كانیان زیادكراوه، حكومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان نین، هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن ئه‌و باجانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت.