بێ ئامادەبونى ئاشتى هەورامى راپۆرتەکە خرایەڕو

نێچیرڤان بارزانى لەکاتى واژۆکردنى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى دیلۆیت

(سبەى):

حكومەتی هەرێم، بەبێ ئامادەبونی ئاشتی هەورامی  وەزیری سامانە سروشتییەكان ‌و بەبێ بڵاوبونەوە ناوەڕۆكی راپۆرتەكە، راپۆرتی شەش مانگی ساڵی رابردوی كۆمپانیای دیلۆت بۆ داهاتی نەوت خستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست (تۆڕى میدیاى گۆڕان) كەوتوە بۆ ماوەی یەك سەعات و نیو كۆمپانیای دیلۆت، راپۆرتی داهاتی نەوتی بۆ شەش مانگی ساڵی رابردو خستەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ پەرلەمانی كوردستاندا لە دانیشتنێكدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەكە بكرێت ‌و دواتر بڵاو بكرێتەوە.

لە كاتی خستنەڕوی راپۆرتەكەشدا نەخودی وەزیری سامانە سروشتییەكان کە بەرپرس و ئاگادارى یەکەمى مەلەفى نەوتە، نە هیچ نوێنەرێكی ئەو وەزارەتە ئامادەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەبون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە