(سبەی):
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه وردبینی بۆ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له چه‌ند وڵاتێكی جیهان دۆسیه‌ی په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره و له دادگاكان دۆسیه‌ی یاسایی له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه، ئه‌م كۆمپانیایه كه ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك راپۆرتی ئاماده‌كردوه ئه‌ویش پڕه له كه‌موكورتی.
نزیكه‌ی ساڵێك و سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكی به‌ناوی (دیلۆیت) ئیمزاكرد، به‌مه‌به‌ستی وردبینی كردنی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتن و داهاتی نه‌وت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به بەستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مەریكییه، خۆی له پرۆسه‌ی چاودێریی كردنی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه و ده‌سته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دزییه‌وه.
له‌ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگدا كه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت كردوه، ئه‌و كۆمپانیایه ته‌نیا یه‌ك راپۆرتی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ئه‌وه‌ش راپۆرتێك بو له باره‌ی فرۆشی نه‌وت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2017)دا.
كۆمپانیای دیلۆیت:
* كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكییه
* باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له شاری نیویۆركه
* كاری كۆمپانیاكه وردبینی دارایی و راوێژكارییه
* له ماوه‌ی رابردودا كاره‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕكردوه‌ته‌وه
* به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان داهاتی ساڵانه‌ی كۆمپانیاكه (28) ملیار دۆلاره
* رۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ری (2016) حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه ئیمزاكرد.
ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دیلۆیت كرد، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: ئیتر كه‌س ناتوانێ گومان له داتاكانی داهاتی نه‌وت بكات، به‌ڵام قسه‌كه‌ی وا ده‌رنه‌چو، تائێستا نه حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و نە پەرلەمانتاران و نه پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه چاودێرانی دۆسیه‌ی نه‌وت باوه‌ڕ به داتاكانی حكومه‌ت هه‌رێم ناكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێم كه خۆی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌فاف دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه راستبكاته‌وه، پرۆسه‌ی وردبینی كردنی له دۆسیه‌ی نه‌وت دایه ده‌ست كۆمپانیایه‌ك كه له چه‌ندین وڵاتی جیهان دۆسیه‌ی یاسایی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه و خاوه‌نی رابردویه‌كی باش نییه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌ماوه‌ی كاركردنیدا، كۆمپانیای دیلۆت چه‌ندین كۆمپانیا و وڵاتی توشی كێشه‌ی یاسایی كردوه، ته‌نانه‌ت به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای دیلۆت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه له سپیكردنه‌وه پاره بۆ گروپی مادده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆریستان و مافیاكان.
دیارترین ئه‌و كێشه‌كانی كۆمپانیای دیلۆت تێیدا تێوه‌گلاوه:
* ساڵی (2004) كۆمپانیای دیلۆت رۆڵی هه‌بوه له مایه‌پوچكردنی كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی بواری خۆراك، به‌هۆیه‌وه كۆمپانیاكه سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆمپانیای دیلۆتی راگرت.
* ساڵی (2014) ده‌سته‌ی بازاڕی دارایی سعودییه سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆمپانیای دیلۆتی راگرت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كاركردن و دواتر به بڕێك پاره سزای دارایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
* ساڵی (2011) به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و فێڵكردن له‌كاری وردبینی دارایی، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پشكداری بانكی لوبنانی كه‌نه‌دی له دادگای ناوه‌ندی جیهانی دوبه‌ی بۆ دارایی سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای دیلۆیت تۆماركرا، بەپێی سكاڵاكه، ئه‌و كۆمپانیایه پابه‌ندی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بوه و په‌رده‌پۆشی كاره خراپه‌كانی بانكی لوبنانی كه‌نه‌دی كردوه و بێبه‌ری كردوه له‌بونی كێشه.
* بانكی لوبنانی – كه‌نه‌دی كه كۆمپانیای دیلۆیت وردبینی بۆ كاره‌كانی ده‌كرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكا تۆمه‌تباركرا به سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ گروپ و رێكخراوه مافیاییه‌كان و تیرۆریستان، بەوتەی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكا، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه (230) ملیۆن دۆلار گه‌یشتوه‌ته ده‌ستی تیرۆریستان.
ئه‌مه ژماره‌یه‌ك بو له دۆسییه یاساییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه وردبینی بۆ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات، دیار نییه ئه‌م كۆمپانیایه تائێستا چه‌ند گه‌نده‌ڵی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، به‌ڵام به ئاماده‌كردنی یه‌كه‌مین راپۆرتی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌رزو كه‌موكورتییه‌كانی بۆ رایگشتی كوردستان ئاشكرا بو.