(سبەی):
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، به‌ڵام له ئێستاوه و له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی نێوان گول و ئه‌ردۆغان بوه به پرسی گه‌رمی شه‌قام و میدیا.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی توركیا له مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی (2019)دا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستا‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته بانگه‌شه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و دیاری كردنی كاندید و پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بابه‌تێكی گه‌رمه به تایبه‌ت له لایه‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان- ئاكه‌په و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
به سود وه‌رگرتن له باری نائاسایی توركیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكه‌په یاسایه‌كیان ده‌ركردوه بۆ رێگریی كردن له دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سه مه‌ده‌نییانه‌ی كه له كاتی كوده‌تاكه‌ی (15)ی ته‌مموزی (2016)دا چونه سه‌ر شه‌قام و توندوتیژییان له‌دژی كوده‌تاچییه‌كان به‌كارهێنا.
ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا له ناویاندا كاردانه‌وه‌ی عه‌بدوڵا گول سه‌رۆك كۆماری پێشوی توركیا.
گول له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کردەوە؛ هه‌رچه‌نده یاساكه بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه كه شه‌وی (15)ی ته‌مموز بۆ به‌رگریی كردن له وڵات هاتنه سه‌ر شەقام، به‌ڵام یاساكه دوره له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
عه‌بدوڵا گول، هاوڕێی دێرینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه و پێكه‌وه پارتی ئاكه‌په‌یان دامه‌زراندوه، باوه‌ڕبونیان به یه‌كتر گه‌شتبوه ئاستێك له ساڵی (2003)دا كاتێك ئاكه‌په هه‌ڵبژاردنه‌كانی برده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان سزای له‌سه‌ر بو عه‌بدوڵا گول پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت، ئێستاش ره‌خنه‌ی گول و ئه‌ردۆغان له یه‌كتر بوه‌ته بابه‌تێكی گرنگی گۆڕه‌پانی سیاسی توركیا.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په ده‌ستیان كردوه به دژایه‌تی كردنی عه‌بدوڵا گول و دواتریش ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی گول كرد به‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له ژێر سێبه‌ری ئاكه‌په‌دا بێت و پشتیوانی له سیاسه‌تی ئاكه‌په نه‌كات ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئاكه‌په لێدوان بدات، گولی به‌وه‌تۆمه‌تبار كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی دژ به توركیا كارده‌كات و هه‌وڵه‌كانی به تێكده‌رانه ناوبرد.
هه‌رچه‌نده له دوای لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان، گول وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام چاودێرانی دۆخی سیاسی توركیا ده‌ڵێن: هه‌ر له ئێستاوه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستی پێكردوه و ئه‌گه‌ر هه‌یه گول كێبڕكێی ئه‌ردۆغان بكات له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا.
به‌شێكی دیكه له چاودێرانی دۆخی سیاسی توركیا ده‌ڵێن: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی گول بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌ردۆغانه له‌ناو ئاكه‌په به تایبه‌ت قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.