(سبەی):
هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق گه‌یشته قه‌زای خورماتو بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌منی قه‌زاكه وه‌ربگرێت.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه فه‌وجێكی سه‌ر به سوپای عێراقه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه گه‌یشتونه‌ته قه‌زای خورماتو.
چونی ئه‌و هێزه بۆ قه‌زای خورماتو دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردودا نوێنه‌ری ئاواره‌كانی ئه‌و قه‌زایه سه‌ردانی به‌غداد و كه‌ربه‌لایان كرد و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی و سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه و یه‌كێك له داواكاریه‌كانیشیان ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای خورماتو بو كه له دوای روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاڵۆز بوه.