(سبەی):
فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ نیگه‌رانن له‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا فراكسیۆنی گۆڕان داوایكرد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، داواشی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد هۆكاری ئه‌وه رون بكه‌نه‌وه كه بۆچی نامه‌كه نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له وه‌ڵامدا جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، تا رێككه‌وتنی سیاسی نه‌كرێت له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت.