ترەمپ: دوا هەلە  .. زەریف: ئەو هەوڵانە بێ هیواییانەیە

(سبەى):

دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتێكی (120) رۆژی دەدات بە رێکكەوتنە ئەتۆمییەكەی وڵاتانی (5+1) لەگەڵ ئێران و داوا دەكات پاشكۆیەك بۆ رێكەوتنەكە زیاد بكرێت، لە بەرامبەردا تاران ئەو هەوڵانە بە بێهیواییانە ناودەبات و پێیوایە جارێکى دیکە دانوستان لەسەر ئەو رێککەوتنە ناکرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند؛ ئەگەر كەموكوڕییە زۆر خراپەكانی رێكکەوتنە ئەتۆمیەكە چاك نەكرێت، ئەوا ئەمەریكا لێی دەكشێتەوە، ئەوەشی بە دوا هەل بۆ بەردەوامیی رێكکەوتنەكە وەسفكردوە و جەختى كردوەتەوە كە ئەو هەلە دوبارە نابێتەوە.

بەرپرسێكی ئیدارەی ئەمەریكاش رایگەیاند؛ ترەمپ دەیەوێت لە ماوەی (120) رۆژدا رێكکەوتنە ئەتۆمیەكە گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و بە رێکكەوتنێكی پاشكۆ توند بكرێتەوە بۆ ئەوەی سنورێك بۆ هەوڵەكانی ئێران دابنێت بۆ پەرەپێدانی توانا موشەكیەكانی.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێكدا رایگەیاند؛ ناكرێت جارێكی دیكە دانوستان لەسەر رێکكەوتنەكە بكرێتەوە، هەوڵەكانی ترەمپیشی بەبێ هیوایانە وەسفكرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە