ئومێد خدر
مۆدێلی حیزبی سیاسی كوردی ئێستا له‌ته‌واوی دونیا بونی نیه‌و له مێژوی نزیكدا بونی نه‌بوه، حیزبی سیاسی له‌زانستی كۆمه‌ڵناسی سیاسی‌دا به‌یه‌كێك له‌ئامرازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی داده‌نرێت له‌پاڵ هه‌ریه‌ك له میدیا‌و دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كان و قوتابخانه‌و خێزان، كه رۆڵی ئیجابی و گرنگ ده‌گێڕێت له‌په‌روه‌رده كردنی تاك و كۆمه‌ڵگا به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاو نیشتیمان و ئاڕاسته‌كردن و دروست كردنی رای گشتی له‌سه‌ر بابه‌ته گشتیه نیشتیمانیه‌كان و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی.
به‌ڵام حیزبی كوردی نه‌ك هه‌ر ئه‌م ئامرازه نیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تاكی كورد‌و كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵكو به‌درێژایی مێژو حیزبی كوردی هه‌ر له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردو یه‌كێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ژیاوه و گه‌شه‌ی كردوه بریتی بوه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بوغزی كۆمه‌ڵایه‌تی و رق و كینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌خوین و ته‌شهیر كردن، جا ئه‌مه بۆ سه‌ركرده و كادر‌و سكرتێری هه‌مو حیزبه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌ك راسته‌و، بۆ سه‌ركرده‌و كادری یه‌ك حیزب له‌ناوخۆشیدا هه‌ر راسته ته‌نانه‌ت زۆر جار په‌نایان بۆ دوژمن بردوه له‌پێناو تێكشكاندنی یه‌كتر، كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكی كورد هه‌بوە تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی له‌ده‌ستبدات.
ئه‌م بوغزه كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ناو هه‌ناوی حیزبه‌كان و كادر‌و لایه‌نگرانی حیزبه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌ك هه‌یه كه‌بوارێك نه‌هێڵراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كتر خۆش ویستن و لێك تێگه‌یشتنی سیاسی و رێزگرتن له‌نێوان كادری دو حیزبی جیاواز‌و دیدی جیاواز هه‌مو ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه خراپه‌ی ئێستای تێیدا ده‌ژین پارتی و یه‌كیتی لێی به‌رپرس و داهێنه‌رن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوه له‌سه‌ر ئیداره‌و حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌یه له‌سه‌ر خراپ ئیداردانی حوكمڕانی هه‌رێم كه‌دوای (26)ساڵ یه‌كێتی و پارتی ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه له روی شكڵیشه‌وه نه‌خشه‌ی حكومه‌ت بكێشن نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع حوكمداری و ئیداره‌ی ته‌ندروسی بكه‌ن، حكومه‌ت و ئیداره به‌ڕاده‌یه‌ك شێواو و بچوك كراوه‌ته‌وه و له‌قاڵب دراوه که دو خێزان و بنه‌ماڵه تەحەکومی پێوه ده‌كه‌ن كه داهێنه‌ری ئه‌م دۆخه خراپ و سه‌قه‌ته‌ی سیاسه‌ت و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمن.
بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداره‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بریتیه له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانه‌كه بۆ هێزی سیاسی نوێ كه به‌رنامەی سیاسی جیاوازیان پێیه، باشترین كارێك كه ئه‌م دو هێزه بۆ میلله‌ته‌كه‌یان بیكه‌ن ئه‌م بژارده‌یه‌یەو جگه له‌م بژارده‌یه بژارده‌كانی تر به‌ره‌و زبڵدانی مێژو راپێچیان ده‌كات و چاره‌نوسیان ده‌بێته خۆزگه‌ی ئه‌م كه‌مئه‌ندامه‌ی كه رۆژانه پاره‌ی پێ نیه شیر‌و دایبی بۆ منداڵه‌كه‌ی بكڕێت.