حەكیم بە مەرج هاوپەیمانێتى لەگەڵ عەبادی دەكات

(سبەى):

عەمار حەكیم نیشتیمانیی بون و كاندیدی گەنج و بەرنامەیەكی جددی بۆ بنیاتنانەوەی وڵات دەكاتە مەرج بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی.

سەرچاوەیەك لە ناو رەوتی حیكمەوە كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات، رایگەیاندوە؛ حەكیم تێگەیشتنی خۆی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی یان چونە ناو هاوپەیمانی سەركەوتن كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، خستوەتەڕو، بەجۆرێك كە نیشتیمانیی بون و كاندیدكردنی كەسانی گەنج و بەرنامەیەكی جددی بۆ بنیاتنانەوەی عێراق، ببنە سێگۆشەیەكی زێڕین بۆ بنەماكانی پێكهێنانی هەر هاوپەیمانییەك.

لای خۆیەوە جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، گفتوگۆكان سەبارەت بە فراوانكردنی هاوپەیمانی سەركەوتنی عێراق بەردەوامە و دەنگۆی ئەوە هەیە كە هەریەكە لە موقتەدا سەدر و عەمار حەكیم بچنە ناو هاوپەیمانییەكەوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە