(سبەی):
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای کرد؛ رۆژی چوارشه‌ممه لیژنه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەران سه‌ردانی به‌غداد ده‌كاته‌وه و پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەم مانگە بەغدا موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت.
د. خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی دیکە وه‌فدی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وردبینی لیستی موچە‌خۆران كۆده‌بێته‌وه.
وتیشی :”هه‌وڵده‌درێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی وردبینی لیستی موچه‌خۆران كۆتایی پێبهێنرێت بۆئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دو وه‌زاره‌ته بنێرێت”.