گۆڕان پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات

فۆتۆ: ئەرشیف

(سبەی):

فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی خۆیدا دەکات و داواش دەکات كورسی‌ كۆتا بۆ كوردانی‌ فه‌یلی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق تەرخان بکرێت.

ئه‌مین به‌كر، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، هەڵوێستی فراکسیۆنەکەی لەسەر هەڵبژاردنەکان خستەڕو و رایگەیاند؛ پێداگریی دەکەن له‌سه‌ر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا.

وتیشی :”پێشنیازمان كردوه‌ كورسی‌ وه‌كو كۆتا بۆ پێكهاته‌ی‌ فه‌یلی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌رخان بكرێت، كه‌ له‌سه‌ر پارێزگاكانی‌ به‌غداد ‌و واست ‌و دیاله‌ بن”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە