هه‌رێم به‌شه‌ كاره‌بای كه‌ركوكی‌ بڕی

(سبەی):

حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌ كاره‌بای كه‌ركوكی بڕی، حكومه‌تی‌ عێراقیش كاره‌بای‌ ئه‌و شاره‌ی‌ له‌ (600) مێگاواته‌وه‌ بۆ (400) مێگاوات كه‌مكرده‌وه‌.

نه‌جات حسێن، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند: كه‌ركوك بوه‌ته‌ قوربانی ململانێیەكانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ردولا مافی‌ هاوڵاتیان پێشێ لده‌كه‌ن.

وتیشی‌ :”ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كرێت په‌نا بۆ بڕینی‌ ئه‌و (12) هه‌زار مێگاواته‌ كاره‌بایه‌ ده‌به‌ن كه‌ وه‌ك وه‌به‌رهێنان لە پارێزگای کەرکوکەوە ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە