داهاتی باشماخ لە ساڵێکدا (237) ملیار دینارە

(سبەی):

داهاتی ساڵی رابردوی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ (20%) زیادی کردوە و گەیشتوەتە زیاتر لە (237) ملیار دینار.

ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: به‌راورد به‌ ساڵی (2016) داهاتی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له ساڵی‌ (2017)دا به‌ڕێژه‌ی  (40%) زیادی كردوه و هاتنی گه‌شتیاریش به‌ڕێژەیەکی کەم زیادی كردوه‌، به‌ڵام چونی گه‌شتیار لە دەروازەکەوە بۆ ئێران كه‌می كردوه.

ئاشکرای کرد؛ ساڵی رابردو داهاتی مه‌رزی نێودەوڵەتی باشماخ (237) ملیار و (668) ملیۆن دینار بوه.‌

لەلایەکی دیکەوە، لیژنه‌یه‌كی هاوبەشی هەرێم و بەغدا بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن ‌و كێلێ پێكدەهێنرێت.

دلێر میرزا فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی سنوری سه‌یرانبه‌ن رایگەیاند: لیژنه‌یه‌ك به‌ هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی عێراق پێكهێنراوه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی هه‌ردو مه‌رزی‌ سه‌یرانبه‌ن ‌و كێلێ له‌ سنوری پێنجوێن ‌و پشده‌ر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە