(سبەی):
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند؛ پێویسته ئه‌مەریكا خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، له نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی و یه‌په‌گه‌دا.
چاوش‌ئۆغڵو له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا وتی: “توركیا رێوشوێنی خۆی به‌رامبه‌ر به (یه‌په‌گه) ده‌گرێته‌به‌ر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا یان هه‌رلایه‌نێكی دیکە پشتیوانیان ده‌كات”.
له به‌شێكی دیکەی وتەکانەیدا چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی فورات یان هه‌ر شوێنێكی دیكه روبه‌ڕوی(یەکینەکانی پاراستنی گەل) یه‌په‌گه ده‌بینه‌وه، ئه‌وه پرسێكه كه‌یه‌كلایی بوه‌ته‌وه و ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێت هه‌ر ڕوبدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته ئه‌مەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا راستگۆبن و رونی بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت سوریا دابه‌شبێت یاخود به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمەریکا پێداگرى دەکات لە دامەزراندنى هێزێکى (30) هەزار کەسى بۆ پاراستنى سنورەکانى باکورى سوریا و رۆژئاواى کوردستان و بە کەرەستەى سەربازى و خزمەتگوزارى هاوکارى شەڕڤانان و ئیدارەى ناوچە ئازادکراوەکان دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوە، ئەوەش نیگەرانى حکومەتى تورکیاى لێکەوتوەتەوە.