عەبادی و یەڵدرم ئاو و ئابوریی تاوتوێ دەکەن

گفتوگۆیەکى عەبادى و یەڵدرم .. ئەرشیف

(سبەی):

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و هاوتا توركیه‌كه‌ی‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیان کردوە سەبارەت بە هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ له‌ بواری‌ ئاو و وزه‌ و چه‌ند بوارێكی‌ دیكه‌دا.

به ‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ نوسینگه‌کەى له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ئیداره‌دانی‌ ئاوه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان هه‌ردو وڵات و دابینكردنی‌ ئاوی‌ زیاتر بۆ عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كردوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیکەی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ نێوانیاندا، یه‌ڵدرم، جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان عێراق و توركیا بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆر.

به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریی‌ و بارزگانیه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ و به‌شداریكردنی‌ كۆمپانیاكانی‌ توركیا له‌ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراقدا به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان عه‌بادی‌ و یه‌ڵدرم بوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە