(سبەی):
سه‌رۆك كۆماری توركیا و سكرتێری گشتی ناتۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بڕیارەکەی ئه‌مه‌ریکا بۆ دروستكردنی هێزیك بۆ پاراستنی سنوری رۆژئاوا به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تاوتوێ دەکەن و ئەردۆغانیش بەهەموجۆرێک ئەو هێزە رەت دەکاتەوە.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به ستوڵتنبێرگی سكرتێری گشتی ناتۆی راگه‌یاندوه، توركیا، هیچ كاتێك به پێكهێنانی ئه‌و هێزه رازی نابێت كه زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی له یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) و پارتی کرێکانی کوردستان(په‌كه‌كه) پێكدێن.
ئه‌ردۆغان وتویەتی: “ئه‌و هه‌نگاوه خزمه‌تی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ناكات، بێده‌نگ نابین له به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه و هه‌مو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌گرینەبەر لە دژیان”.
لە بەرامبەردا سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاندوه: له نیگه‌رانی توركیا تێده‌گه‌ن و سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاشکرای کردوە کە راوێژیان پێنه‌كراوه و به‌گرنگیشی زانیوه توركیا و ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ بکەن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه.