(سبەی):
حکومەت راپۆرتی وردبینی داهاتی نەوت بڵاودەکاتەوە و سەرۆک حکومەت رێگەنادات په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته هه‌ڵبدرێته‌وه كه باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی ده‌كات.
شەوی رابردو و ماوەیەکی کەم دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له (تۆڕی میدیای گۆڕان)ەوه، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتێكی كۆمپانیای دیلۆیتی ئه‌مەریكی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2017) بڵاوكرده‌وه.
كۆمپانیای دیلۆیت كه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوه وردبینی له داهاتی نه‌وتدا بكات، دوای ساڵێك و نزیكه‌ی سێ مانگ له ده‌ستبه‌كاربونی، دو راپۆرتی ئاماده كردوه، راپۆرتێكیان داهاتی نه‌وت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2017) شی ده‌كاته‌وه، راپۆرتی دوه‌م باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی ته‌نیا راپۆرتی داهاتی نه‌وتی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تائێستا رێگه‌ی نه‌داوه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته هه‌ڵبدرێته‌وه كه باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ده‌كات.
دەقی راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت لەسەر داهاتی نەوتی شەش مانگی هەرێم