تۆماری دەنگدەدران، یان تۆماری بەیعەتدانەوە؟

سیروان حەمەڕەشید

هەڵبژاردنیی سەرکەوتو چەندە پەیوەستە بە شەرعییەتی پرۆسەکەو رادەی زۆری بەشداری هاوڵاتییان لە دەنگداندا، هەڵبەتە لەو هەنگاوە گرنگتر و هەستیارتر جەختکردنەوەیە لە سەر پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران نەک پەلەکردن بۆ ئەنجامدانیی هەڵبژاردنەکان.

ئەگەر ئەم تۆمارە پڕ لەساختەیەی باسیی لێوە دەکرێت و بێبتە پێوەر بۆ هەڵبژاردنیی داهاتوی هەرێم. هیچ  گومانی تێدا نییە هەڵبژاردن بایەخ و مانایەکیی ئەوتۆی نابێت و ئەوکات دەنگیی راستەقینەیی هاوڵاتیان ناتوانێت بێبتە سەنگیی مەحەک و فاکتەری گۆڕانکاریی سیاسیی و بنچینەیی لە دۆخی چەقبەستویی هەرێمدا.

ئەوەی زۆر پێویستە بکرێت هێز و لایەنەسیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات گوشاری جددی بکەن بۆ پاککردنەوەی تۆمارەکە، گەر لە حاڵێکی وادا نەتوانرا کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و لایەنەکان تۆمارەکە پاک بکەنەوە و ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییە لەئەستۆ بگرن. ئەوسا هێزەکان هەڵەیەکی کوشندە دەکەن رازی بن یا بەئەنجامدانیی هەڵبژاردن، چونکە دەتوانین بڵێین سەرباری ئەوەی ئەو دو هێزە لەدو دەیەی دەسەڵاتدارێتیاندا نەهامەتیی و قوڕبەسەرییان بەسەر نیشتیمان و سەروەت و سامان و میللەکەماندا هێناوە، بەم تۆمارەی ئێستاوە هیچ لە هاوکێشەی سیاسیی و ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات نایەتەدی خودی تۆمارەکە دەبێتە بەیعەتدانەوە بە دەسەڵاتەکەی پارتیی و یەکێتیی.

دواجار هەوڵی دو گروپەکەی دەسەڵات بۆ ئەوەیە دەیانەوێت بەهەر چۆنێک بێت بۆ جارێکی دی ئەو تۆمارە پیس و پڕ لەساختەکارییە بکەنەوە چەکیی  درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتدارێتی شکستخواردویان.

کەواتە لێرەدا ئەرکی لەپێشینەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لایەنیی پەیوەندیدار پاککردنەوەی تۆمارەکەیە، نەک پەلەپروزەکردن بۆ ئەنجامدانیی هەڵبژاردنیی بێ ئاکام و خەوشداری گەورە، بەدڵنیایەوە  هەرجۆرە هەڵبژاردنێک بەو تۆمارەی ئێستای هەرێمەوە چارەنوسمان بۆ دەورانێکی تر دەکەوێتەوە ژێر دەسەڵاتە شکستخواردوەکەی پارتیی و یەکێتییەوە!

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە