ئارام جەمال
به‌پێی هه‌مو پێوه‌ره سیاسی و كارگێڕیه‌كان و … هتد، ئه‌زمونی (26) ساڵی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی داته‌پیو و روخاو و شكستخواردوه، شكستخواردو له ئیداره‌دانی باشوری كوردستان له‌هه‌مو بواره‌كانی سیاسی و دیبلۆماسی و كارگێڕی و ئابوری سه‌ربه‌خۆ و ته‌نانه‌ت ئه‌م داڕوخانه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش.
له‌كورتترین پێناسه‌و شرۆڤه‌دا ته‌نها هۆكاری سه‌ره‌كی خۆسه‌پێنی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و ماوه دورو درێژه‌داو بوارنه‌دان به ئاڵوگۆڕو ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دانی هه‌رێم له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و گروپ و ده‌سته‌و تاقم له‌سه‌ر شێوازی یاسای جه‌نگه‌ڵ.
بۆ قۆناغی ئێستا كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پێشه‌و ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕی هێزو هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی نوێنه‌رایه‌تی و حوكمڕانی هه‌یه، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان خۆیان ته‌رازوی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌بن، پرسیاری ئه‌وه له‌خۆیان بكه‌ن كه ئاخۆ ئه‌زمونی (26) ساڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و متمانه‌دان به‌هێزگه‌لێك كه سه‌دان قه‌یران و كێشه‌ی مه‌ترسیداریان روبه‌ڕوی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان كردۆته‌وه به‌س نیه؟
ئایا شكست و هه‌ڵاتن له (51%)ی خاكی كوردستان له‌دوای ده‌یان ساڵ به‌خشینی قوربانی له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا بیانویه‌كی گونجاو نیه بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان سزای هێزه كه‌مته‌رخه‌م و شكستخواردوه‌كانی پێ بدرێت؟
ئێستا‌و له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هاوكات هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌نێو ته‌م و خوماری قه‌یران و شكست و په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسیه‌كان، هاوكات به‌سه‌رچونی زه‌مه‌نی حوكمی په‌نجا به‌په‌نجاو كه‌شف بونی ده‌ستی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار لای خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده دۆست و نه‌یاره‌كانی كورد، لیستی نیشتمان كه له سێ هێزی نیشتمانی كوردستان پێكهاتون، ده‌كرێت بكرێته ده‌لاقه‌و تروسكاییه‌ك بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌و لانی كه‌م گه‌یاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌عێراق به مه‌قامی شیاوی خۆی.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئه‌مجاره گۆڕانكاری له‌هاوكێشه سیاسییه‌كان و ئاڵوگۆڕی هێزه‌كاندا نه‌كه‌ن، ئومێدی هه‌ڵسانه‌وه‌و تروسكایی بۆ زه‌مه‌نێكی درێژتر دوا ده‌كه‌وێت و باجی هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كانیش به‌سه‌رشانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستانه‌وه قورس‌تر ده‌بێت.