(سبەی):
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بی.پی) به‌ریتانیدا واژۆ ده‌كات، بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
عه‌بدولجه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاند: وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵ دەدات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رله‌نوێ په‌ره‌پێدانه‌وه‌ی کێڵگەی نەوتی کەرکوک و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی.
وتیشی :”لەگەڵ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی (بی.پی) به‌ریتانی گه‌یشتوەته رێكکه‌وتن بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ورد و زانستی، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كێڵگه‌كه، كه ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنان بۆ رێژه‌ی (700) بۆ (750) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا”.
لەبەرامبەردا، مایکڵ تاونسن، بەرێوەبەری کۆمپانیا بەریتانییەکە رایگەیاند: كه‌ركوك زۆر باش ده‌ناسن، له ساڵی (1938)ه‌وه شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌یه‌وه.
وتیشی :”شه‌ره‌فمه‌ند بوین كه ساڵی (2013) له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باكور گه‌یشتینه رێکكه‌وتن بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر و نائارامییه‌كانه‌وه، نه‌مانتوانی له‌و كاته‌دا ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ بۆ ده‌ست پێكردنی پرۆژه‌كه و كاركردن له‌سه‌ر رێكکه‌وتننامه‌كه”.