ساڵیك تێدەپەڕێت .. ترەمپ: یادی سوێندخواردنەكەم دەكەمەوە

(سبەى):

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ وەكو سەرۆكی ئەمەریكا تێپەڕدەبێت.

لە وتارێكدا لە كۆشكی سپی، ترەمپ ئاماژەیدا بە بەرەوپێشچونی ئابوری وڵاتەكەی و وتی: “رێژەی بێكاری لە (17) ساڵ لەمەوبەر كەمترە و  بێكاری لەنێو كرێكارانی ئەفەریقی ‌و ئەمەریكی لە نزمترین ئاستدایە لە مێژوی ئەمەریكا”.

وتیشى: “ئێمە یادی یەك ساڵی تەواو دەكەینەوە لەوكاتەی سوێندم خوارد، من دەڵێم رەوشی وڵاتەكەمان زۆر باشە‌ و ئابوریمان رەنگە هیچ كات وەك ئێستا باش نەبوبێت، تەماشای ژمارەكانی هەلی كار بكەن، تەماشای ئەو كۆمپانیایانە بكەن دەگەڕێنەوە بۆ ناو وڵات، تەماشای بازاڕی بۆرسە بكەن كە هەمو كات بەرزە و بێكاری لە (17ساڵ) لەمەوبەر نزمترە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە