(سبە):
كه‌شناسی سلێمانی رایگەیاند؛ له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی كه روی له ناوچه‌كه كردوه، كۆتایی دێت و بۆ ئه‌مساڵیش مه‌ترسی وشكه‌ساڵی نەماوە.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند؛ كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتوه، له كۆتایی ئه‌مڕۆوه كه‌م ده‌بێته‌وه و خۆڵبارین كۆتایی دێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد؛ له (24) سەعاتی رابردودا (21)ملم باران له سلێمانی باریوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی باران بارین له‌مساڵدا (174)ملم بوه.
له‌لایه‌كی دیکەوە ساڵح حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه وتى: “ئه‌مساڵ (223)ملم باران له‌سنوره‌كه باریوه، به‌وه‌ش مه‌ترسی وشكه ساڵی ره‌ویوه‌ته‌وه”.
هاوکات به‌هادین حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی پێنجوێن رایگەیاند: ئه‌مساڵ (305)ملم باران باریوه ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ساڵی رابردو زیاتره، به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌فر بارین پار ساڵ زیاتر بوه.