(سبەی):
حكومه‌تی عێراق بڕی (450) ملیار دیناری خسته‌سه‌ر ژماره حسابیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق له به‌غدا، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوش، پاره‌كه ره‌وانه‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێت له هه‌رێم.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌وتوه حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕی ئه‌و (450) ملیار دیناره‌ی خسته‌ی سه‌ر حسابی هه‌رێم و بڕیاره تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بڕی ئه‌و (450) ملیار دیناره له بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بخاته سه‌رحسابی سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق له هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ جگه له‌و نوسراوه، حكومه‌تی عێراق هیچ نوسراوێكی تری ئاراسته نه‌كردون كه پاره‌كه كه‌ی ده‌گاته هه‌رێم و هه‌ركاتێكیش پاره‌كه گه‌یشت ته‌نها به فه‌رمانی حه‌یده‌ری عه‌بادی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.