(سبەی):
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئەوپەڕی نیگه‌رانی له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین نیشاندا و ناڕەزایەتییەکانی گەیاندە ئەنقەرە.
جان ئێف لۆدریان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌پاریسی پاپیه‌خت، رایگەیاند: له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردوه و نیگه‌رانیه‌كانی پاریسی پێڕاگه‌یاندوه و داوای له ئه‌نقه‌ره‌كردوه دان به‌خۆیدا بگرێت.
لۆدریان، وتیشی :” بواری ئه‌وه‌م هه‌بو دوێنێ به‌ته‌له‌فۆن به هاوتا توركییەکەم بڵێم كه ئه‌م هێرشه سه‌ربازییه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆری ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر له ویستی توركیا بۆ پاراستنی سنوره‌كانی له‌ئێستادا تێبگه‌ین، ئێمه ته‌نیا داوا له‌توركیا ده‌كه‌ین موماره‌سه‌ی زۆرترین دانبه‌خۆداگرتن بكات له‌و بابەتەدا”.