محەمەد رەئوف حەمەعەلی
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی هه‌ژارو كاڵفام و دڵسۆز ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جه‌نگاوه‌رێكی گه‌مژه له رۆڵه‌كانمان و خۆمان پێشكه‌ش به‌سه‌ر كرده ناوه‌كانی لام ده‌كه‌ین. ئه‌وانیش وه‌ك ده‌نكی ته‌زبیحه‌كانیان به‌هه‌مو لایه‌كا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌مان جوڵێنن، ئه‌و رۆژانه‌ی كه خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌تی شاره‌كه‌م و ده‌وروبه‌ری هاتنه سه‌رشه‌قام بۆ داواكارییه رەواكانیان و تێخزانی خه‌ڵكانی ده‌نك ئاسای ته‌زبیحی سه‌ركرده ناوه‌كان له‌زۆر جێگا پرسیارم كرد كه كاری سوتانی باره‌گاكان و هه‌ندێ له‌داموده‌زگاكان هی خۆپیشانده‌ران بو وتیان نا، ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان كرد ده‌گمه‌ن بو ئه‌و كه‌سانه بناسین كه ئه‌و كارانه‌یان كرد، ئه‌وانه پڕ گومان بون، چونكه خه‌ڵكی ناڕازی لامان وه‌ك مانگه‌شه‌و دیار بون ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان كرد، لامان پڕ گومان بون، له‌و خەڵكه به‌شمه‌ینه‌ته‌ی ته‌سبیح ئاسای ده‌ستان بون.
ئه‌مه له لایه‌ک له‌لایه‌كی تر هه‌ندێ لەو خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته‌ی له سلێمانی ده‌ستگیر كرابون، هه‌ندێ له‌وانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌وه نه‌بو به‌ر ئه‌و رەشبگیریه‌ی ئه‌و هێزه نامۆیه بون كه هێنرابونه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری رۆشنبیری سه‌رزاری سه‌ركرده به‌ناوه‌كان ئه‌و شاره‌ی بۆ حاكمانی ئێستای پێش راپه‌ڕین و دوای راپه‌رینی حوكمی ره‌شیان به‌هه‌زاره‌ها قوربانیدا بۆیان.
ئه‌وه‌ی له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا جێگای شه‌رمه‌زاریه قبوڵمان كرد له‌پێناو ئه‌و حیزبه‌ی حاكمی شاری كاك ئه‌حمه‌دی شێخه وتیان ئه‌وه‌ی له داموده‌زگا به‌ناو ئاسایشه‌كانه‌وه كرا به‌رامبه‌رمان من له كاتی ده‌ستگیركردنی خێزانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن رژێمی پێش‌و ئه‌مان به هه‌ڵوێسته ناڕەواكانیان ئه‌وانیان شه‌رمه‌زار كرد، ئێستا من قێزم له‌خۆم و نه‌فره‌ت له خه‌باتی باوكم و براكانم ئه‌كه‌م، چونكه ئه‌م رۆژه‌یان بۆ ئه‌مانه دروست كرد فرمێسک له چاوی هاته خواره‌وه‌و وتی ده‌زانی كاكه حه‌مه به عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد كه بردمیان بۆ ئه‌منه‌كه، وتی سه‌یركه چیان لێكردوم (پ.م)ی عه‌ره‌ب به نه‌قیزه‌كه‌ی ده‌ستی وای ده‌زانی گوێدرێژم، سه‌یركه چۆن رانم شین هه‌ڵگه‌ڕاوه، بۆیه لێم ببوره كه نه‌هاتم كاره‌بای مۆلیده‌كه‌ت بۆ چاك بكه‌م.
بۆیه خۆشم ده‌ڵێم وام ده‌زانی ناتوانم خه‌باتی به‌ناو ماڵه گه‌وره‌كه كه جاران پاڵه‌ی بوم له یادبكه‌م، كه‌چی ئه‌مڕۆ من و خه‌ڵك به‌ده‌ستی دەگیرێین و ماڵ و مناڵمان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن. بۆیه هێدی، هێدی بێ به‌ریده‌كه‌م، له‌و خه‌باته‌ی تا هه‌نوكه جه‌سته‌م شه‌ته‌كێتی، تاقه شتێك ده‌توانێ موسه‌كینی رۆح و ده‌رونم بێت ئه‌وه‌یه منیش یه‌كێكم له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی به‌قه‌د په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانم ده‌بینین به‌شانازیه‌وه كه‌سێ ناتوانێ بڵێ ره‌حه‌ته‌ڵقومێكی عه‌باله‌ی سلێمانیم داوه‌تێ یان داوای كردوه یان به‌قه‌د شقارته‌یه‌ك بڵێ زه‌ویم داوه‌تێ، هه‌تا له گۆڕانیشدا، بۆیه ئه‌و ئاواته‌ی كه هه‌مبو ده‌موت له‌گه‌ڵ رۆحم یه‌كی پێده‌گرم نه‌یانهێشت، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی ژیانم تا توشی شكستێكم نه‌كه‌ن بنێم، درزیان تێكردوه، بۆیه به‌خەی برام داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م نه‌مزانی لە ئه‌من ده‌ستگیر كرابویت.