(سبەی):
وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عێراق كه نوێنه‌ری (10) وه‌زاره‌تی له خۆگرتبو سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای مه‌رزی سه‌یرانبه‌نیان كرد له قه‌زای پێنجوێن و بڕیاره راپۆرتی خۆیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن سه‌باره‌ت به نێوده‌وڵه‌تیكردنی هه‌ردو ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن و كیلێ.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی عێراق مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن بو، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ده‌كرێت و دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی مه‌رزه‌كه، لیژنه‌كه رایانگه‌یاند؛ كاره‌كانی ئه‌و ده‌روازه‌یه له ئاستێكی مامناوه‌ندایه و پێویستی به كاری زیاتر‌و هه‌نگاوی جدی تره بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا بكرێت به نێوده‌وڵه‌تی.
بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غداد وه‌فده باڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراق راپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی هه‌ردو ده‌روازه‌كه و سوده ئابوریه‌كان و لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حه‌یده‌ی عه‌بادی بكه‌ن.
ده‌روازه‌ی سنوری سه‌یرانبه‌ن له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه شێوه‌یه‌كی نیمچه ره‌سمی پێدراوه‌و رۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگرو كرێكار كار له ده‌روازه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.