(سبەی):
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه له له‌شكركێشی و پەلامارەکانی توركیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و داوای راگرتنی ده‌كات.
ئه‌لریكا دیمیر جێگری وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌و راپۆرتانه‌ی باس له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له باكوری رۆژئاوای سوریا ده‌كه‌ن.
وتەبێژەکە بەناوی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوە داویکرد: شه‌ڕ و پێكدادان له عه‌فرین رابگیرێت و رێگه بدرێت هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌كه.
هاوكات یۆرگن هارت شاره‌زای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له پارتی دیموكراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا داوایكردوە؛ رێكخراوی ناتۆ رێوشوێنی پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شكركێشیه بگرێته‌به‌ر.
هارت رایگه‌یاندوە؛ ته‌نها فشاره‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌س نین، به‌ڵكو پێویسته حكومه‌تی به‌رلین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له ناتۆ هه‌ماهه‌نگی بكات و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له ئه‌نجومه‌نی ناتۆ گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.