(سبەی):
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سوید نامه‌یه‌كی كراوه له‌ژێر ناونیشانی “خیانه‌ت له كورد مه‌كه‌ن كه شه‌ڕی داعشی كردوه” ئاڕاسته‌ی رای گشتی جیهان ده‌كه‌ن.
له نامه‌كه‌دا نوسراوه، هێزه كوردییه‌كانی سوریا له ماوه‌ی رابردودا به‌رامبه‌ر به گروپی تیرۆرستی داعش جه‌نگاون كه هه‌ڕه‌شه بون له‌سه‌ر هه‌مو جیهان، ئه‌و گروپه‌ی كه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، بەڵام له ئێستادا كه ئه‌و گروپه به‌ره‌و له‌نێوچون دەچن، جیهان پشتی له كورده‌كان كردوه.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە؛ ده‌وڵه‌تی توركیا كه دراوسێیه‌كی تیرۆرستی وه‌ك داعشی پێباشتره له كورده‌كان به شێویه‌كی ناڕه‌وا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته قوربانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش تائێستا رۆڵی ته‌ماشاكه‌ر ده‌بینێت.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له كۆتایی نامه‌كه‌دا داوا له جیهان ده‌كه‌ن كه له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین ئیدانه بكه‌ن و داوای هه‌رچی زوتر راگرتنی ئه‌و هێرشه بكه‌ن.