لە ئاكرێ نرخی یەك بتڵ غاز بۆ نزیکەى (10) هەزار دینار بەرز دەبێتەوە

(سبەى):

لە ئاكرێ نرخی یەك بتڵ غاز بۆ نزیکەى (10) هەزار دینار بەرز دەبێتەوە و هاوڵاتیانیش دەڵێن؛ ئەگەر یەكێتی و پارتی هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن دەبێت وازبهێنن.

نرخی یەك بتڵ غاز لە ئاكرێ  بۆ (نۆ) هەزار و (500) دینار بەرز دەبێتەوە، بەشێك لە هاوڵاتیانی ئاكرێش دەڵێن: لە كاتێكدا هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان پێنادرێت، لە بری لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیانیان كەچی  لە چەند رۆژێكدا هەر بتڵێكی غاز هەزار و (500) دیناری چوەتە سەر.

هەروەک گرانبونى پێداویستییە رۆژانەکان دەخەنە ئەستۆى سیاسەت و حوکمدارى چەند ساڵەى یەكێتی و پارتی و دەڵێن؛ ئەگەر ئەو دو حیزبە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن دەبێت وازبهێنن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە