نرخەکەى (721) ملیۆن دۆلارە .. لە کەمتر لە چوار مانگدا دو تۆن كۆكاین گیراوە

دەستگرتن بەسەر بڕێکى زۆر کۆکاین لە سنورەکانى ئەمەریکا

(سبەى):

لە مانگی تشرینی دوەمەوە تا ئێستا پاسەوانانی كەنارەكانی ئەمەریكا دەستیانگرتوە بەسەر زیاتر لە دو تۆن كۆكایین كە لە رێگەی دەریاوە براوەتە ناو ئەو وڵاتە.

لێپرسراوانی كەنارەكانی ئەمەریكا ئەوە دەخەنەڕو؛ لە (23) هەڵمەتی جۆراوجۆر ‌و لەو ماوەیەدا پاسەوانانی كەنارەكان توانیویانە دەستبگرن بەسەر نزیكەی (21) هەزار ‌و (320) كیلۆ كۆكایین ‌و بەشی هەرەزۆری لە نزیك كەنارەكانی ناوەڕاست‌ و باشوری ئەو وڵاتە بوە.

فرێد میجێت فەرماندەی پۆلیسی كەنارەكان دەڵێت: “زۆربەی ئەو كۆكایینە لەلایەن قاچاخچیەكانەوە ‌و لە رێگەی بەلەمەوە دەبرێنە ئەمەریكا”.

تەنها لە ئەمساڵدا، پاسەوانانی كەنارەكان دەستیانگرتوە بەسەر (227) تۆن كۆكاییندا ئەوەش زۆرترین بڕە لەچاو دو ساڵی پێشتردا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە