(سبەی):
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ژماره‌یه‌ك له‌و شازاده و بازرگان و كه‌سایه‌تیانەی وڵاتەکەیان ئازاد كرد كه پێشتر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌نێو ئازادكراوه‌كاندا وه‌لید ئیبراهیم خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی (ئێم بی سی) و (خالید تویجری) سه‌رۆكی دیوانی شاهانه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شا عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز هه‌ن.
سه‌رچاوەکان ئەوەیان خستوەتەڕو ئه‌و دو كه‌سایه‌تیه له به‌رامبه‌ر بڕێكی زۆر پاره‌دا ئازادكراون, به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی کردوەتەوە؛ وه‌لید بن ته‌ڵاڵ له شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه پێی راگه‌یاندون به‌مزوانه ئازاد ده‌كرێت، چونكه هیچ پێشێلكارییه‌كی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوەته‌وه.
له چواری مانگی تشرینی دوه‌می رابردو دوای ئه‌وه‌ی محەمەد بن سەلمانى شازادەى جێنشینى پادشای سعودیه هه‌ڵمه‌تێكی دژی گه‌نده‌ڵیی راگه‌یاند و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و بازرگان و شازاده ده‌ستگیركران .