(سبەی):
حەیدەر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی ئه‌مینداری حیزبی ده‌عوه ئاشکرا ده‌كات و ده‌ڵێت راو بۆچونی زۆرینەی ئەندامانی حیزبی ده‌عوه ئه‌وه بو له‌گه‌ڵ من به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام مالیكی وتبوی ئه‌گه‌ر ده‌عوه له‌گه‌ڵ عه‌بادی بێت ئه‌و به‌جیا به‌شداری ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی (2016)و پێش ئازادكردنی موسڵ، سوربوه کە هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی ده‌ستوریدا بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێز له ده‌ستور نه‌گیرێت، وڵات به‌رەو دیكتاتۆریه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌بادی ئاماژەی بەوەشکردوە کە سه‌ره‌ڕای ناكۆكییان له‌نێو حیزبی ده‌عوه، بەڵام مالیكی ده‌عوه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی تۆماركردوە بۆ هه‌ڵبژاردن، هەروەها مشت‌ومڕ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران نه‌بوە، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوە کە كێ سه‌رۆكایه‌تیی لیسته‌كه بکات و حیزبی ده‌عوه له‌گه‌ڵ كێ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام دواجار رێكکه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی حیزبی ده‌عوه لاببرێت.