(سبەی):
سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی (2018) كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆیه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقیه‌كان دانیشتنه‌كه‌یان بەجیهێشت.
ئه‌وه له كاتێكدایه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تێبینیان له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه هه‌یه به تایبه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له (17%)ەوە بۆ (12.65%) هه‌روره‌ها سوننه‌كان داواده‌كه‌ن بڕه پارەیه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه سوننه نشینه‌كان ته‌رخان بكرێت كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه.