(سبەی):
ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی دیکە له به‌غداوه بۆ وردبینیی لە موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پلاندانان ده‌گاته هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم به(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند حكومه‌تی عێراق بۆ خێراكردنی كاری لیژنه‌كانی وردبینیی له لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به‌زیادكردنی لیژنه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌یه‌كی نوێ له به‌غداوه ده‌گاته هه‌ولێر بۆ ودربینیكردنی لیستی موچه‌ی هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پلاندانان.
ناردنی ئەو لیژنەیە لە کاتێکدایە کارەکانی لیژنه‌ی وردبینیكردن له لیستی موچه‌ی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له سلێمانی به‌رده‌وامه، بڕیاره كاره‌كانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك هه‌فته‌دا كۆتایی پێبهێنن ، میكانیزمی وردبنیكردنه‌كه‌ش به وه‌رگرتنی لیستی موچه و ناونیشانی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌ست پێكردوه له‌گه‌ڵ به‌راوردكردنی به ساڵانی پێش‌و.