تەواوى شازادە دەستیگركراوەکانى سعودیە ئازادكران

(سبەى):

هەمو ئەو بەرپرس و شازادانەی سعودیە كە لە ماوەی رابردودا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرابون ئازادكران.

بەرپرسێكی سعودیە بە (رۆیتەرز)ی راگەیاند؛ هەمو ئەو كەسانەی مانگی تشرینی دوەمی رابردو لە هەڵمەتی نەهێشتنی گەندەڵیدا دەستگیركرابون و لە هۆتێل ریتز كارلتۆنی ریازی پایتەخت دەستبەسەربون ئازادكراون.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی شەممە شازادە وەلید بن تەڵاڵ یەكێك لە گەورەترین سەرمایەدارەكانی سعودیە ئازادكرا.

بەپێى چەند سەرچاوەیەك؛ ئەو  بەرپرس و شازادانەی كە تۆمەتی گەندەڵییان ئاراستەكرابو دوای سازشكردن لە بڕێك لە سامانەكانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە ئازادكراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە